İdris Okuducu,Ramal Abdullah Mahmood
20 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 21 تشرینی یەکەم 2018
به‌سرە – AA
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له پارێزگای به‌سرە ژه‌هراوی بوون گه‌یشته ١١٤ هه‌زار كه‌س.
نووسینگه‌ی به‌سرەی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌ر به په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیس له‌و پارێزگایه ١١٤ هه‌زار كه‌س ژه‌هراوی بوون.
لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی له وه‌رزی هاوینه‌وه داوایان له حكوومه‌تی ناوه‌ندی و ئیداره‌ی خۆجێیی كردووه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌و لیژنه‌یه له ٢٢ی ئهیلوول رایگه‌یاندبوو ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی به‌هۆی پیسبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌وه له به‌سرە ژه‌هراوی بوون گه‌یشتۆته ٨٠ هه‌زار كه‌س.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوای كردووه ماده‌ی ره‌ق له ئاوی خواردنه‌وه نابێت رێژه‌ی هه‌زار و ٢٠٠ تێپه‌ڕێنێت به‌ڵام ئه‌و رێژه‌یه له ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سرە گه‌یشتۆته ئاستی حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠.
ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌سرە له شه‌تولعه‌ره‌ب دابین ده‌كرێت كه له‌وێ هه‌ردوو رووباری دیجله و فوڕات به‌یه‌ك ده‌گه‌ن. به‌هۆی زیادبوونی رێژه‌ی خوێ له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا له ئاوه‌كه و پیسبوونی ژینگه و نه‌بوونی ده‌زگای پێویست بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوه‌كه حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراویبوون ته‌شه‌نه‌یان كردووه.