ئەرکێکی سەختی چاندنی برنج لە ژێر گەرمای 40 پلەدا
- وه‌رزی مه‌زه‌ره‌كردن و چاندنی چه‌ڵتوكی خۆماڵی كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێده‌گات و ماندووبوون و ره‌نجكێشانێكی زۆری ده‌وێت، له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش'ی پارێزگای دهۆك ده‌ستی پێ كردووه.
Duhok
دهۆك – AA
لینکی ڤیدیۆ https://www.aa.com.tr/ks
لینکی فۆتۆەکان https://www.aa.com.tr/ks
وه‌رزی مه‌زه‌ره‌كردن و چاندنی چه‌ڵتوكی خۆماڵی كه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پێده‌گات، ده‌ستی پێ كردووه.
له هه‌ردوو قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش و شێخان له پارێزگای دهۆك ده‌ست كراوه به چاندنی چه‌ڵتوكی سێ مانگ كه یه‌كێكه له‌و جۆره برنجانه‌ی زۆرترین فرۆشیان هه‌یه.
جووتیارانی گونده‌كانی خانی هادی و گه‌ره‌نداڵی له ناحیه‌ی كه‌ڵه‌كچی قه‌زای شێخان له به‌ر هه‌تاو كه پله‌كانی گه‌رما بۆ ٤٠ پله به‌رز بوونه‌ته‌وه برنج له كێڵگه‌كاندا ده‌چێنن.
- ئه‌و شوێنه‌ی برنجی لێ ده‌چێندرێت وه‌ك زۆنگاوی لێ ده‌كرێت
جووتیاران بۆ پێگه‌یاندنی برنج كه پێویستیی به ئاوی زۆر هه‌یه به‌و سیسته‌می دایان ناوه، ئاو له زێی بچووكه‌وه بۆ كێڵگه‌كانیان دابین ده‌كه‌ن.
تاكو كێڵگه‌ی چاندنی برنج وه‌ك زۆنگاوی لێ ده‌كرێت، سه‌ره‌تا تێرئاو ده‌كرێت. دواتر خاك به‌جۆرێك خه‌ست ده‌كرێته‌وه تاكو برنجی لێ بچێندرێت. ئینجا به خاكه‌ناز به‌شێوه‌یه‌كی به‌یه‌كه‌وه گرێ‌دراو گۆلی شێوه چوارگۆشه كه پانییه‌كه‌یان دوو مه‌تره و درێژیشیان چوار مه‌تره درووست ده‌كرێن و ئاوه‌كه‌یان تێ ده‌كرێت. پاشان جووتیاران تۆوی برنج كه پێشتر ته‌ڕییان كردووه به‌سه‌ر ئه‌و گۆلانه‌دا ده‌وه‌شێنن.
- كاره‌كه‌مان زۆر قورسه، به‌ڵام ناچارین
سه‌ركه‌فت ئه‌سعه‌د كه‌تۆ كه له گوندی دیله‌جان ده‌ژی، به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له مانگی ئایاره‌وه ده‌ستییان به چاندنی برنج كردووه و گوتی: "ئه‌مساڵ له سه‌ر رووبه‌ری ٣٠ دۆنم زه‌وی سێ جۆر برنج ده‌چێنین. له مانگی ئایاره‌وه ده‌ستمان پێ كردووه. له ماوه‌ی ٢٠ رۆژدا برنجی سه‌دریمان چاند. ئینجا ده‌ستمان كرد به چاندنی برنجی ته‌حالوف. ئه‌ویش نزیكه‌ی ٢٠ رۆژی پێچوو. ئێستاش برنجی عه‌نبه‌ر ده‌چێنین".
سه‌ركه‌فت ئه‌سعه‌د به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه‌یان زۆر زه‌حمه‌ته و له‌گه‌ڵ حه‌وت كرێكار به‌یانیان كاتژمێر ٠٧:٠٠ ده‌ست به‌كار ده‌كه‌ن و تاكو كاتژمێر ٠٤:٠٠ به‌رده‌وام ده‌بن، گوتی: "زۆر گه‌رمه و كاره‌كه زۆر زه‌حمه‌ته. به‌ڵام ناچاریشین. بژێوی ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه. ١٣ سه‌ر خێزانین. ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كه‌ین به چی بژین".
سه‌ركه‌فت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كرێكاره‌كان به رۆژانه كار ده‌كه‌ن و له كۆتایی هه‌ر رۆژێكدا كرێی رۆژانه‌ی خۆیان پێ ده‌ده‌ن.
- تۆوی خۆماڵی
سه‌ركه‌فت ئه‌سعه‌د به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به رێگا نه‌ریتییه‌كان كاری چاندن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، گوتی: "تۆوه‌كه‌مان خۆماڵییه. هه‌موو ساڵێك دوای درووینه‌وه‌ی برنج به‌شێكی بۆ چاندن داده‌نێین. بۆ پێگه‌یاندن هیچ جۆره ده‌رمانێكی كیمیایی به‌كارناهێنین. ته‌نها یه‌ك ده‌رمان به‌كارده‌هێنین دژی گیا زیانبه‌خشه‌كان. برنجه‌كه‌مان برنجی ژماره یه‌كه".
- كێشه‌ی گه‌وره‌یان كاره‌بایه
سه‌ركه‌فت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گه‌وره‌ترین كێشه‌یان، نه‌بوونی كاره‌بایه به‌پێی پێویست و گوتی: "هه‌موو كاره‌كانمان به كاره‌با ده‌كرێت. به‌ڵام كاره‌با به‌پێی پێویست نییه. ناچارین موه‌لیده هه‌ڵ بكه‌ین. به‌ڵام ئه‌ویش پێویستی به سووته‌مه‌نی زۆره. له كاتژمێرێكدا ٢٥ لیتره سووته‌مه‌نی ده‌وێت. یه‌ك لیتر گازیش به ٥٥٠ دیناره. داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ین له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌بادا هاوكارمان بێت".
- "ده‌مانه‌وێت پشتگیری به‌رهه‌م و به‌ربوومی خۆماڵی بكرێت"
سه‌ركه‌فت به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌روبوومی برنج پڕبه‌رهه‌مه، به‌ڵام به زه‌حمه‌ت ده‌فرۆشرێ، گوتی: "کاتێک برنجەکە پێ دەگات حکوومەت لێمان وەرناگرێت و هیچ قەدەغەیەک نییە سەبارەت بە هاوردەکردنی برنج لە دەرەوە تا ئەو کاتەی ئێمە بەروبوومی خۆمان ساغ دەکەینەوە. ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت رێگه بگرێت له هه‌نارده‌كردنی به‌روبوومی ڕه‌چه‌ڵه‌ك بیانی، بۆ ئێمه زۆر باش ده‌بێت. ده‌مانه‌وێت پشتگیری به‌رهه‌م و به‌ربوومی خۆماڵی بكرێت. بازاڕێك نییه به‌روبوومه‌كه‌ی لێ بفرۆشین. به‌روبوومی پار ساڵمان هێشتا له كۆگاكاندایه. به‌هۆی داخستنی رێگاكان له‌به‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ناتوانین برنج بۆ هه‌ولێر و سلێمانی ره‌وانه بكه‌ین، له كاتێكدا به به‌رزترین رێژه له‌وێ ده‌فرۆشرێ. هه‌روه‌ها له بازاڕه‌كان كێشه‌ی به‌كۆ فرۆشتنیشمان هه‌یه. به‌شێكیان ٢٠٠ كیلۆگرامیان ده‌وێ، به‌شێكی دیكه‌یان ٤٠٠-٥٠٠ كیلۆگرام. خۆمان ده‌یخه‌ینه كۆگا و ده‌یفرۆشین. كڕیارێكمان نییه به‌كۆ برنجی بوێت. واته كه‌س نایه ١٠-٢٠ تۆن برنجت لێ بكڕێت".
- "خه‌ریكه پشتمان ده‌شكێ"
کرێکارێکی تەمەن ٢٩ ساڵ کە رۆژانە هەشت کاتژمێر لە کێڵگەیەکی برنج لە ناوچەکە کار دەکات ئاماژە بەوە دەکات کە کارەکەیان قورسە و دەڵێت کە ناچارن و تا ئەم دۆخە لە ئارادا بێت لە کارەکەیان بەردەوام دەبن.
نەشوان سەباح رەمەزان، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "رۆژانە کاتژمێر حەوتی بەیانی دەست بەکار دەکەین، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ دەست هەڵدەگرین و پشوو دەدەین، کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ دەست بەکار دەکەینەوە تا کاتژمێر چواری ئێوارە، کارەکەمان قورسە، خه‌ریكه پشتمان ده‌شكێ. بەڵام ناچارین و تا ئەم دۆخە هەبێت ئێمە ئەم کار دەکەین. خێزاندارم و چوار منداڵم هه‌یه. له خوا به زیاد بێت، كاره‌كه باشه. كه ئه‌م كاره ته‌واوبوو، ده‌بمه كرێكاری بیناسازی".
نه‌شوان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه هه‌ستیارانه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن و گوتی: "له به‌یانییه‌وه تاكو ئێواره لێره‌ین. كه ده‌شچینه‌وه ماڵه‌وه، نایه‌ینه ده‌ره‌وه. له ماڵه‌وه ده‌مێنینه‌وه. ناچینه پرسه و نوێژی هه‌ینیش. به‌هیچ جۆرێك ناچینه ده‌ره‌وه".