ژيان

ئێران.. وەرزی کۆکردنەوەی بەرھەمی زەعفەران

- لە ئێران وەرزی کۆکردنەوەی زەعفەران کە بە "زێڕی سوور" دەناسرێت و بەھۆی سوودەکانیەوە لەزۆر بواردا بەکار دەھێنرێت، دەستی پێکرد.

Muhammet Kurşun  | 05.11.2019 - نوێکردنەوە : 10.11.2019
ئێران.. وەرزی کۆکردنەوەی بەرھەمی زەعفەران

Tahran

تاران ـ AA

لە ئێران وەرزی لێکردنەوەی زەعفەران دەستی پێکرد. ئەم رووەکە لە چاندنیەوە تاوەکو لێکردنەوەی، لە جیاکردنەوەیەوە تاوەکو وشککردنەوەی، کارێکی ورد و ماندووبونێکی زۆری دەوێت، ھەربۆیە بە "زێڕی سوور" ناوبانگی دەرکردووە.

جووتیارەکانی ئێران کاتی کۆکردنەوەی بەرھەمەکانی زەعفەرانیان ھاتووە. ئێران لە جیهاندا خاوەنی رێژەی لە سەدا ٩٥ ی بەرھەمی زەعفەرانە کە بۆ خواردن، خواردنەوە، دەرمان، بۆن و جل و بەرگ و زۆر بورای دیکە بەکار دەھێندرێت.

تیمی ئاژانسی ئانادۆڵو، چووە شوێنی کۆکردنەوەی بەرھەمی زەعفەران لە شارۆچکەی توربەت حەیدەرییەی سەر بە پارێزگای رەزەوی خوراسان لە ئێران، کە بە دابینکەری زەعفەران بۆ ھەموو جیھان دادەنرێت.

- لە یەک ھێکتاردا تەنھا چوار کیلۆ بەرھەمی زەعفەران بەدەست دەھێنرێت

ئێران، شوێنی بەرھەمھێنانی زۆرترین و بەرزترین جۆری زەعفەرانە لە جیھاندا و بە پێشەنگ دادەنرێت لەم بوارەدا. ئەو زەعفەرانەو لێرەدا بەرھەم دەھێندرێت بۆ نزیکەی ٦٠ وڵات ھەناردە دەکرێـت.

چاندن و چاودێریکردنی زەعفەران لە مانگی ئایارەوە تا مانگی ئەیلول دەخایەنێت، پاشان لە کۆتاییەکانی مانگی تشرینی یەکەم وەرزی لێکردنەوە و کۆکردنەوەی دەستپێدەکات. پیازە زەعفەرانەکان لە ھاویندا دەچێندرێن و لەگەڵ نزیکبوونەوە لە پایز چرۆ دەکات و وەرزی زستانیش گوڵ دەکاتەوە. ئەو زەوییانەی زەعفەرانی لێ دەچێنرێت پاش دوو ساڵ بەرھەمی دەبێت و لە پاش شەش بۆ حەوت ساڵ پێویستە شوێنی چاندنەکەی بگۆڕدرێت. چاندنی زەعفەران لە یەک ھێکتار زەویدا تەنھا چوار کیلۆ بەرھەمی دەبێـت.

ئەو پیازە زەعفەرانەی کە وەک تۆو بەکار دەھێندرێن پاش ماوەیەک پێنچ پیازی دیکەی لێدەبێتەوە و ئەوانە لە شوێنی دیکە دەچێندرێن.

ئەو گوڵە زەعفەرانەی کە کۆدەکرێنەوە، سەرەتا گەڵای گوڵەکان و لقە زەرەدەکانی جیادەکرێـتەوە، پاشان ئەوەی دەمێنێتەوە بەشی سەرەوەی لقە سوورەکانە وشک دەکرێتەوە. رەگە سپییەکەی بنەوەی لقە سوورەکانیش بۆ مەبەستی بە کارھێنانی لە دەرمان و بوارەکانی دیکە جیادەکرێتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın