ئیدلب.. له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا ٤٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون
- به هۆی هێرشه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا بۆ سه‌ر ئیدلب، له ماوه‌ی ١٤ رۆژی رابردوودا، نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
İdlib
ئیدلب - AA
به هۆی هێرشه‌كانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیای پشتیوانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب، له ماوه‌ی ١٤ رۆژی رابردوودا نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئاواره‌بوون.
رێكخراوی هه‌ماهه‌نگیی ده‌ستوه‌ردانی سووریا، كه یه‌كێكه له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناوخۆ، راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌و كۆچه بڵاوكرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشی چڕ‌وپڕ بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب دروستبووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه به‌شێكی زۆری ئه‌و هاووڵاتیيه مه‌ده‌نيیانه‌ی له تاو هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات و رووسیا هه‌ڵاتوون روویان كردووه‌ته مه‌یدانی كه‌مپه‌كانی له ناوچه‌كانی وه‌ك ئاتمه، كاح، دێر حه‌سه‌ن و كه‌فه‌ر لوسین كه ده‌كه‌ونه به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی سووریا و، ناوچه زه‌یتونیه‌كانی ئیدلب و ناوچه‌كانی قه‌ڵغانی فورات و لقی زه‌یتون.
له كاتێكدا ئاماژه به‌وه كراوه كه له‌ماوه‌ی ١٤ رۆژی رابردووی تشرینی یه‌كه‌مدا رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا هێرشه ئاسمانیی و وشكانییه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه نزیكه‌ی ٤٠ هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی ئاواره‌بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه له هه‌مان ماوه‌دا له‌و هێرشانه‌دا ٢٩ ناوه‌ندی ژیان كه قوتابخانه، مزگه‌وت، وێستگه و بنكه‌ی ته‌ندروستیان له‌نێودایه كراونه‌ته ئامانج له‌گه‌ڵ دوو ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتندا. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه شه‌ش كه‌س كوژراون كه قوتابی و مامۆستاشیان له‌نێودابووه.
- دوواین ره‌وشی ئیدلب
به پێی راپۆری به‌رگری شارستانی، له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌ی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، گرووپه تیرۆریستییه بیانییه‌كان كه ئێران پشتیوانی‌یان ده‌كات و رووسیا مانگی رابردوو له ئیدلب ئه‌نجامیانداون ٧٥ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون له‌وانه‌ش ١٣یان منداڵ بوون.
له ١٧ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ه‌وه له‌وه‌ته‌ی توركیا و رووسیا رێككه‌وتنیان واژۆكردووه تا ئێستا، له ئه‌نجامی هێرشی رژێم و رووسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژیی ئیدلب زیاد له هه‌زار و ٣٠٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون.
له‌و شوێنه‌نای هێرشه‌كانی تێدا چڕبووه‌ته‌وه، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له ماوه‌ی ساڵی رابردوودا كۆچیان كردووه بۆ نزیكی سنووری توركیا، ملیۆنێكی تێپه‌ڕاندووه.