اربیل
عه‌مید سه‌رحه‌د قارد به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زاوناحیه‌كانی كه‌ركووك له لێدوانێكی تایبه‌تدا به ئاژانسی ئاندۆڵی ڕاگه‌یاند " له درهنگانێكدا له‌لایه‌ن تێرۆریستانه‌وه بینایه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی ڕه‌شاد ته‌قێنراوه به ته‌واوی ڕووخاوه و دوو له پاسه‌وانی ئه‌و بیناییهیش له شوێنی ڕووداوه‌كه كوژرابوون له كاتژمێر 6ی سه‌ر له به‌یانی دۆزرانه‌وه له ژێر بینایه‌كه
گووتیشی " ئه‌م كرده‌وه له كاتژمێر 12,45 خولهك بووه و هیچ كه‌سێك له‌و تیرۆریستانه ده‌ستگیر نه‌كراوه كه بۆمبه‌كانیان داناوه بۆ بینایه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناحیه‌ی ڕه‌شاد و له ئێسته‌دا لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ستی پێكردووه بۆ چۆنیه‌تی له دانی بۆمبه‌كان له‌و بینایه‌ی ناحیه‌كه