Cüneyt Çelik
30 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2022
قه‌رس – AA
ده‌ریاچه‌ی چڵدر كه ده‌كه‌وێته سنووری کارگێڕیی پارێزگاکانی قه‌رس و ئه‌رده‌خان و یه‌كێكه له ناوچه گه‌شتیارییه گرنگه‌كانی توركیا، توێژی سه‌ره‌وه‌ی به‌ته‌واوی به‌ستوویه‌تی و ئه‌ستوورایی به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه گه‌یشتووه‌ته ١٥ سانتیمه‌تر.
به‌شێك له‌و ده‌ریاچه‌یه كه رووبه‌ره‌كه‌ی ١٢٣ كیلۆمه‌تره، دوای ئه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما بۆ خوار ٢٠ پله‌ی ژێر سفری سه‌دی دابه‌زین به‌خێرایی به‌ستی.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ستوورایی به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه گه‌یشته ١٥ سانتیمه‌تر، گه‌شتیاران چوونه ده‌ریاچه‌كه و به ئه‌سپ و گالیسکە به‌سه‌ریدا رۆیشتن.
رێكخه‌ری زانستیی كۆمه‌ڵه‌ی باكوور و رۆژهه‌ڵات، ئه‌مراه چۆبان كه له رێگای ئامێرێكی تایبه‌ته‌وه ئه‌ستوورایی توێژی به‌ستووی ده‌ریاچه‌كه‌ی پێوا به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند ئامانج له پێوانی ئه‌ستوورایی به‌ستوو بۆ دڵنیابوونهوهیهوه له به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه به‌و راده‌یه، به‌ر له‌وه‌ی گه‌شتیاران بچنه سه‌ر ده‌ریاچه‌كه.
30.12.2021 ئه‌ستوورایی به‌ستنی ده‌ریاچه‌ی چڵدر گه‌یشته ١٥ سانتیمه‌تر
- دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ستوورایی به‌ستنی ده‌ریاچه‌كه گه‌یشته ١٥ سانتیمه‌تر، گه‌شتیاران چوونه ده‌ریاچه‌كه و به ئه‌سپ و گالیسکە به‌سه‌ریدا رۆیشتن.