ھەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادە بوونی وەزیری رۆشنبیریی ولاوان کاوە مەحمود و نوێنەری ئەنجومەنی باڵای خانمانی ھەرێمی کوردستان و شاجوانی کوردستان، لە ھۆڵی پێشەوا لە شاری ھەولێر فێستیڤاڵی کورتە فیلم دەستی بەکارەکانی کرد.
لە یەکەم رۆژی فێستیڤاڵ ٢١ فیلم نیشان دەدرێ.
لە مەراسیمەکەدا کاوە مەحمود وەزیری رۆشنبریی لە گوتارێکدا خۆشحاڵی خۆی دەربری وگوتی"فێستیڤاڵ بەشێکە لە سیاسەت و ئەرکی حکومەت. روو بەڕوو بونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان ئەرکی ھەمووانە و ھونەرمەندانیھەڵگری پەیامی دیموکراسی و مەدەنیەتن، بە شێوازی جۆراوجۆر دوور لە دروشم کاریان بۆ روو بەڕوو بونەوەی ئەو دیاردیە کردوە. ئەم فێستیڤاڵە ھەڵگری گەشەپێدانی مرۆییە".
شاخەوان مستەفا، بەرێوەبەری ھونەری سینەمای ھەولێر بۆ AA گوتی "لەحەفتەی نا بۆ توندوتیژیی وەک سینەمای ھەولێر، ویستمان ئەمساڵیش فێستیڤاڵی کورتە فیلمی ھەولێر پێشکەش بکەین. ناوەڕۆکی چیرۆکی فیلمەکان باس لە کەمکردنەوەو نەھێشتنی توندوتیژییە لەسەر ژنان".