ھەکاری
لەئاکامی ئەو ھێرشەدا کە تێیدا ھێرشبەران مۆلۆتۆفیان بەکارھێنا، بەشێکی تەلارەکە ئاگری گرت و ھەرزوو لەلایەن تیمی ئاگرکوژێنەوەی شارەکە کۆنترۆڵکرا.
ئەو کەسانەی ھێرشیانکردە سەر تەلاری سەرۆکایەتیی زانکۆ، بەشێ بوون لەخۆپیشاندەرانی بەردەم زانکۆی ھەکاری.
ھێشتا ناسنامەی ھێرشبەران ئاشکرا نەبووە، بەڵام لەسەر دیواری تەلاری سەرۆکایەتیی زانکۆ بە بۆیەی سپرا نووسیویانە "نا بۆ لەشفرۆشی" ھەروەھا دروشمی پەسندانی پەکەکەیان نووسیوە.
دوای گەیشتنی پۆلیسی شارەکە بە شوێنی رووداوەکە، ھێرشبەران بەناو کۆڵانەکاندا ھەڵاتن و دواییان بە گردبوونەوەکەیان ھێنا.