کەرکوک
بەرپرسی هۆبەی راگەیاندنی ئاسایشی كەركوك فەرهاد حەمە عەلی بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند كە تەقینەوەكە خۆكوژی بووە و لەسەر بازاڕی رەحیماوا روویداوە.
هەروەها لای خۆیەوە شایەتحاڵێكی رووداوەكە بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، كە خۆكوژەكە گەنجێك بووە و جلی كوردی لەبەر بووە، یەكێك لە كارمەندەكانی ئاسایش گومانی خستووەتە سەری و ویستوویەتی پیپشكنێ، لەو كاتەدا خۆكوژەكە باوشی بە كارمەندی ئاسایشەكە كردوووە و خۆی تەقاندووەتەووە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی فەرهاد حەمە عەلی، دوو كارمەندی ئاسایش لە ناو كوژراوەكاندان، هەروەها تەقینەوەكە زیانی مادی بە چەند ئۆتۆمبێل و دوكانێك گەیاندووە.