موسڵ
بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئانادۆڵو چەکدارانی داعش بە چەکی ھاوەن ھێرشیان کردۆتە سەر ھێزەکانی پێشمەرگە. بەشێک لەو ھاوەنانە لە ناوچە گوندنشینەکان کەوتۆنەتە خوارەوە. ھێزەکانی پێشمەرگە دەست بە جێ بە چەکی ھاوەن و چەکی قورس وەڵامی چەکدارانی داعشیان داوەتەوە. ھەروەھا ژمارەی ھێزی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا زیاد کراوە. لە شوێنی پێکدادانەکان، ھەندێک جار پێشمەرگە و چەکدارانی داعشبە درێژایی ٥٠٠ مەتر لە یەکتر نزیک دەبنەوە.
پەیامنێری ئانادۆڵو گوتی: "تا ئێستا ٢٠ چەکداری داعش کوژران. ھەروەھا بە ھۆی پێکدادانەکان پێنج پێشمەرگە بریندار بوونە."
بەهۆی پێکدادانەکانەوە زۆربەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە ماڵو حاڵیان جێ جێھێشتوە و بەرەو شاری ھەولێر بەرێکەوتن.