موش- ھەکاری
بە ھۆی بارینی بەفرەوە رێگای گوندی ئالاگون لە موش و گوندی مەزرانی سەروو لە ناوچەی ھەکاری بەستراون. تیمی راماڵینی بەفر و فریاگوزاریی تەندروستی هەڵمەتی بە دەمەوەچوونی خەڵکانی نەخۆشیان ئەنجامدا.
عەلیجان یاڵچینی تەمەن ٨٤ ساڵ بە ھۆی بەرزبوونەوەی زەخت لە گوندی ئالاگونی سەر بە ناوچەی موش بە ھۆی بەسترانی رێگاکەیانەوە نەتوانرا بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، بۆیە دەستبەجێ تیمی راماڵینی بەفری ئیدارەی ناوچەکە، بۆ رزگارکردنی عەلیجان دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد و دوای شەش سەعات تیمی بەرەنگاربوونەوەی بەفر گەیشتە گوندی ئالاگون. دوای چارەسەری سەرەتایی عەلیجان گواسترایەوە نەخۆشخانەی شاری موش.
رێگای گوندی مەرزانی سەروو لە ناوچەی ھەکاری بە ھۆی بارینی بەفرەوە داخراوە، نەتوانرا بە خێرایی ھاووڵاتییەک بە ناوی مەجید ھارمانجی کە تووشی نەخۆشی دیالیز بووە بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، ھەر چەند گوندی مەرزانی سەروو پێنج کلیۆمەتر لە ناوەندی شاری ھەکاری دوورە بەڵام بە ھۆی بەسترانی رێگاوە دوای یەک سەعات توانرا مەجید ھارمانجی بگوازرێتەوە بۆنەخۆشخانە.