قاھیرە
دوای ئەوەی دوێنێ ھێزەکانی پۆلیسی میسر ھەڵیکوتایە سەر بەشێکی ناوخۆیی خوێندكارانی زانکۆی ئەزھەر لە قاھیرە، شەڕ و پێکدادان لەنێوان قوتابیان و پۆلیس لە نێوان ھەردوو لادا دروستبوو و ھێزەکانی پۆلیس گازی فرمێسکرێژیان بەکارھێنا و بەھۆیەوە چەند قوتابیەک برینداربوون.
لەلایەکی دیکە چەندین خوێندكارلە شارەکانی ئەسکەندەریە و سوێسی میسڕ بە ھاوکاری خوێندكارانی زانکۆی ئەزھەر خۆپیشاندانێکیان لە دژی کودەتای سەربازی ئەنجام دا.
ئەندامامی گروپی بزوتنەوەی ٧ی بەیانی لە شاری ئەسکەندەریەی میسر کە دووەم گەورە شاری میسڕە، ئیدانەی ھەڵکوتانە سەر زانکۆی ئەزھەریان کرد و داوای ھەرچی زووتری ئازاد کردنی خوێندكارانە گیراوەکانیان کرد.
خۆپیشاندەران دروشمی دژی کودەتایان ووتەوە و داوای دادگاییکردنی کودەتاچیەکانیان کرد.
ھەروەھا خوێندكارانی کچی زۆرێک لە قوتابخانە ئامادەییەکانی ناو شاری سەر دەریای سوێس خۆپیشاندانێکی پشگیریان بۆ خوێندكارە ھاوڕێکانیان ڕێکخست و زۆرێک لە جلەکانی بەریان بە نوسینی سەرکەوتنی خوا نزیکە رازاندبۆوە.
لە ٩ ی ئەم مانگەدا خوێندكارانی زانکۆی ئەزھەر خۆپیشاندانێکیان ڕێکخستبوو و دواتر پۆلیس ھەوڵی بڵاوپێکردنی خۆپیشاندانی دا و لە ئەنجامدا شەڕ و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا روویدا لە ئەنجامدا دووخوێندكار گیانیان لەدەستدا و ٢٠٠ی دیکە برینداربوون.