واشنتۆن
فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمەریكا هێرشێكی ئاسمانی دیكەیان بۆ سەر بنكە و بارەگاكانی ڕێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە ناوچەكەكانی نزیك چیای شەنگال ئەنجامدا، كە هەزاران ئاوارەی ئێزیدی لە ترسی پەلامارەكانی داعش روویان تێ كردووە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن فەرماندەیی هێزەكانی ناوەندی ئەمەریكاوە بڵاو كراوەتەوە هاتووە، ئەمڕۆ، كاتژمێر 1:10 لەگەڵ 4:30 بە كاتی ناوخۆی ئەمریكا هێرشەكان ئەنجامدراون كە چوار خاڵی پشكنینی داعش و چەندین زرێپۆشیان كراوەتە ئامانج كە هەمەڕی جۆری (Humvee)شیان تێدابووە.
پاش ئەوەی فڕۆكە جەنگییەكان ئامانجەكانیان پێكا، ناوچەكەیان جێهێشت و گەڕانەوەی شوێنی خۆیان.
دوای ئەوەی سەرۆكی ئەمریكا، باراك ئۆباما، دەسەڵاتی دایە سوپای وڵاتەكەی بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە داعش، لە رۆژی هەینییەوە تا ئێستا فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای ئەمەریكا هەموو رۆژێك چەكدارانی رێكخراوی داعش دەكەنە ئامانج.