دیاربەکر
بوڵەند یڵدرم سەرۆکی وەقفی یارمەتی مرۆیی ماف و ئازادیە مرۆییەکان IHHی توركی لەناو مەیدانی باغڵاری شاری دیاربەكر روونکردنەوەیەکی داو تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستادا هەوڵێکی زۆر لەلایەن ڕێکخراوەکەیانەوە دەستی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری.
بوڵەند یڵدرم گوتی: "تەنیا هاوپەیمانی کورد و تورک لەناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەتوانێ ڕووبەرووی هێرشەکانی هێزە ئیمپەریاڵەکان ببێتەوە. لەوبڕوایەدان کەبۆ ئاشتی و تەندروستی گەلانی ناوچەکە لەرۆژهەڵاتی ناوەراستدا، پێویستمان بە ئاشتی سەرتاسەری و چارەسەری بنەڕەتییە."
سەرۆکی وەقفی یارمەتی مرۆیی ماف و ئازادیە مرۆییەکان گوتیشی ئەو لە نزیکەوە ماوەیەکی زۆر لە دیاربەکر ژیاوەو ئازاری خەڵکی ئەو ناوچەیە دەزانێ و دەبێ هەرچۆنێ بێت قۆناغی ئاشتی بەردەوامی بێ، نابێ دووربکەونەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ، دەبێ هەردوولایەن بە هەستیاریەوە مامەڵە بکەن.
یڵدرم ئاماژەی بەوە دا کە هاوکاری و یارمەتیەکانیان رەوانەی تەواوی لێقەوماوانی جیهان کردووە و وەک قۆناغی یەکەم بەڵێنی رەوانەکردنی قافڵەیەکی هاوکاری ١٠٠ لۆری داوە بۆ سوریا، ئەو زیاتر گوتی: "لە سوریا نزیکەی ١٠ ملیۆن کەس لەماڵ و حاڵی خۆی بووە، لەمانە سێ ملیۆنیان لەدەرەوەی سوریان و نزیکەی ٧ ملیۆنی دیکەشیان لەناوچەکانی دیکەی ئەو ووڵاتە نیشتەجێ بوونە، لەبەیانیەوە ٢٧کامیۆنی هاوکاریان دەگاتە دەستکوردەکانی جزیر و کۆبانی عەفرین."