قودس
حوسێن ئەبو خودەیر گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ١٧ ساڵانە و رۆژی چوارشەممە له شاری قودس بۆ نوێژی بەیانی سەردانی مەزگەوتی کردووە، بەڵام لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە رفێنرابوو و دواتریش بە کوژراوی دۆزرایەوە، بڕیارە دوای نێوەڕۆی ئەمڕۆ جەنازەکەی رادەستی کەسوکاری بکرێتەوە.
مامی خودەیر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەردهم ماڵەكەی گوتی: "بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ جەنازەی ھودایر لە لایەن پۆلیسی ئیسرائیلەوە رادەستی ئێمە بکرێتەوە و دوای نوێژیش جەنازەکە بە خاک دەسپێرین."
سەربازانی ئیسرائیل لە رۆژی چوارشەممەوە تا ئەمڕۆ بە گوللەی پلاستیکی ھێرشیان دهكهنه سهر ئهو خەڵکەی بۆ دەربڕینی ھاوخەمی لە بەر دەرگای ماڵی خودەیر کۆبوونەتهوە، فەلەستینییەکانیش بە مۆڵۆتۆف وەڵامی سەربازانی ئیسرائیل دەدەنەوە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان ھەر دوولادا پەرەی سەندووە و لە زۆربەی زۆری گەڕەکەکانی شاری قودس بڵاو بۆتهوه.
لەلایەکی دیکە زانرا کە لە چەندین گەڕەکی رۆژھەڵاتی قودسیش شەڕ و پێکدادان لە نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلییەکاندا دروست بووه و چەند ئیسرائیلییهك لە دوو گەڕەکی ناوچەکەدا ویستوویانە چەند منداڵێکی فەلەستینی بڕفێنن.
شاھێدحاڵە فەلەستینییەکان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئیسرائیلییەکان لە ھەردوو گەڕەکی فیراس دیبس و سەما ویستوویانە چەند گەنجێکی فەلەستینی بڕفێنن، بەڵام فەلەستینییەکان رێگرییان لێ کردوون.
شەڕ و پێکدانانی نێوان فەلەستینییەکان و سەربازانی ئیسرائیل لە ھەر دوو گەڕەکی سیلوان لە نزیک مزگەوتی ئەقسا لە ناوچەی شیوەفات و رەسول عامود بەرفراوانتر بوونە و چاوەڕوان دەکرێ دوای نوێژی ئەمڕۆ ھەینی لە قودس، له رۆژئاوای غەزە و چەندین ناوچەی دیکە خۆپیشاندانی جەماوەری ئەنجام بدرێ.
لە رۆژی چوارشەممەوە تا ئەمڕۆ ھاتوچۆی پاس و شەمەندەفەری نێوان رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی قودس راگیراوە. جادەی سەرەکی ناوچەی شیوەفاتیش لە لایەن فەلەستینییەکانەوە داخراوە.
کاربەدەستانی ئیسرائیل بانگهشهی ئەوەیان کردبوو کە رۆژی ١٢ی حوزەیران سێ گەنجی ئیسرائیلی رفێنراون و ٣٠ حوزەیرانیش جەنازەکانیان دۆزرانەوە و دهستهڵاتی فهلهستینی لهو رووداوه بهرپرسیار كردبوو.
پەرلەمانی ئیسرائیل بۆ دۆزینەوە بەرپرسانی ئەو رووداوە، دەسەڵاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی بە سوپا دابوو و سوپای ئیسرائیلیش دەست بەجێ چەندین ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی لە كەناری رۆژئاوا و کەرتی غەزە ئەنجام دا و نزیکەی ٥٨٠ فەلەستینی کە تێیایاندا سەرۆکی پەرلەمان، پەرلەمانتار، وەزیرانی پێشوو و ژمارەیەکی دیکە بەرپرسی حەماسیش ھەبوون، دەستگیر كران و فڕۆکە جەنگییەکانیش دەیان شوێنیان بۆردمان کرد و دوای گەمارۆدانی شاری خەلیل کە تێیادا جەنازەی سێ گەنجی ئیسرائیلی دۆزرابوونەوە، سوپای ئیسرائیل ماڵی ههر یهك له ئەندامی حەماس ئەمیر ئەوب لیشە، مەروان قهواسیمی و زیاد عەواد دانابوو تەقاندەوە.
لە لایەکی دیکە سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە پێنج لەو خۆپیشاندەرانەی لە شاری ئوملفحەم لە باکووری ئیسرائیلدا دەستیان بە خۆپیشاندان کردبوو، دەستگیر کراون و ئاماژە بەوە کراوە کە دەستگیرکراوەکان زیان بگهیهننه پۆلیس و ھێزە ئەمنییەکان.
شایهتحاڵهكان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتیان: "خۆپیشاندان بە شێوەیەکی ھێمنانە دەستی پێکرد. پێش ھەر شتێک پۆلیسی ئیسرائیلی ھێرشی کرد و فەلەستینییەکانیش بە گوتنەوەی دروشمی جیاجیا ھێرشەکانی ئیسرائیلیان پڕۆتستۆ دەکرد."
دوێنێ بەھۆی ھێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی جەنین لە باکووری رۆژئاوای کەرتی غەززە، گەنجێکی تەمەن ١٦ ساڵی فەلەستینی کوژراوە.
لە لایەکی دیکە دەسەڵاتی فەلەستین ئاماژەی بەوە کرد کە بەھۆی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائیل لە ١٢ی حوزەیرانەوە تا ئەمڕۆ بە گشتی ١٤ كهسی فەلەستینی کوژراون.