نیویۆرك
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی كوده‌تای سەربازیی میسر به سه‌ر سه‌رۆكۆماری پێشووی ئەو وڵاتە موحه‌مه‌د مورسی، له شاری نیویۆرك خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌ری رێكخرا.
ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵكی میسر له مه‌یدانی تایمسی نیویۆرك گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست و تیایدا ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر كوده‌تای سه‌ربازیی له وڵاته‌كه‌یان ده‌ربڕی.
خۆپیشانده‌ران داوای ئازادكردنی سه‌رۆكۆماری پێشوو موحەمه‌د مورسییان كرد و ناڕه‌زاییان ده‌ربری به‌رامبه‌ر سیسی كه به كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و گۆرانی و دروشمی (دیموكراسیمان ده‌وێت، مورسی هه‌ڵبژێرا نه‌ك سیسی)یان ده‌گوته‌وه.
نه‌عیمه عه‌لی كه یه‌كێك له خۆپیشانده‌ران بوو، بۆ په‌یامنێری ئاژانی ئانادۆڵو گوتی: "سه‌ركۆماری ئێمه مورسییه، ئێمه پاڵپشتی ئه‌و ده‌كه‌ین، سیسی تاوانبار و كوژه‌ره، ئێمه بۆ دیموكراسی لێره‌ین."
عه‌سام ئه‌لشه‌ریفی خۆپیشانده‌رێكی دیكه گوتی: "ئێمه وه‌ك موسڵمانانی میسر بۆ ده‌ربڕینی ناره‌زایی خۆمان دژ به كوده‌تای میسر كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریمان رێكخست."
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ران به نووسین هه‌ڵوێستی توركیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیان به گرنگ هه‌ڵسه‌نگاند به‌رامبه‌ر به كوده‌تای میسر.
ئه‌م گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه له مه‌یدانی تایمسی نیۆرك سه‌رنجی گه‌شتیاران و ئه‌مریكیه‌كانی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا.