ئەنقەرە
وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە ئەنقەرە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی پارتی وەتەنییە ئەیاد عەلاوی کۆبوەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا مۆڵەت بە کەناڵەکانی راگەیاندن درا کە چەند وێنەیەکی کۆبوونەوەکە بگرن، بەڵام دواتر کۆبوونەوەکە بە داخراوەیی ئەنجام درا و یەک سەعات و نیوی خایاند.
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە رەوشی عێراق و ناوچەکە کرا.
لە کاتی پێشوازیکردن لە عەلاوی، لە باخچەی یەک لە ئاپارتمانەکانی دراوسێ نووسینگەی وەزیری دەرەوە، نەخۆشێکی تەمەن ٨٠ ساڵ بهمهبهستی گۆڕینی ھەوا لهوێ دانابوو و داودئۆغڵو و عەلاویش سەردانی ئەو نەخۆشە بەتەمەنەیان کرد و هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست.