نێجیریا.. ١٢ ملیۆن منداڵ له ترسی رفاندن ناچنه‌وه بۆ قوتابخانه
Abuja
ئه‌بوجا - AA
له نێجیریا زیاتر له ١٢ ملیۆن منداڵ له ترسی رفاندن له قوتابخانه دوورخراونه‌ته‌وه.
ئیبراهیم گامباری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی نێجیریا، محه‌مه‌د بوخاری به‌شداری كرد له كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی راگەیاندنی قوتابخانەی پارێزراودا.
ئیبراهیم گامباری له كۆنفرانسه‌كه‌دا، به‌ناوی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی محەمەد بوخاری-یه‌وه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌ڵكشانی هێرشه‌كان بۆسه‌ر قوتابخانه حكوومیه‌كان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی باكووری ئەو وڵاتە، كاریگه‌ری زۆری نه‌رێنیی ده‌بێت له‌سه‌ر سیستمی خوێندن.
ئیبراهیم گامباری باسی له‌وه كرد كه زیاتر له ١٢ ملیۆن منداڵ به‌هۆی نیگه‌رانی له رفاندن ده‌ترسن له چوون بۆ قوتابخانه و رایگه‌یاند "دەبێت پێتان بڵێم کە كارێكی ئه‌سته‌مه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئەو کێشە ئەمنیانه و کاریگەرییه‌كانیان بەتایبەتی بۆ کچان".
ئیبراهیم گامباری هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه حكوومه‌ت، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت ئه‌نجامی ده‌دات بۆ سه‌رخستنی كه‌رتی په‌روه‌رده له وڵات‌دا.
وەزیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری پەروەردە، چوکویمیکا نواجیوبا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هێرشی سەر قوتابخانه حکوومییەکان زیادی كردووه.
چوکویمیکا نواجیوبا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه زۆربه‌ی ئه‌و قوتابییانه‌ی ده‌ڕفێندرێن، به‌رامبه‌ر پاره ئازاد ده‌كرێن.
بەهۆی هێرشەکانەوە چەند قوتابخانەیەک ناچاربوون خوێندن راگرن.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن