Selma Kasap
21 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە- AA
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)، قوتابخانەکانی تورکیا لە مانگی ئادارەوە داخراون، بەڵام لەئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان خوێندن لە باخچەی ساوایان و پۆلی یەکەمی سەرەتایی دەستیپێکردەوە.
هەرچەندە لە ٣١ی ئابەوە خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین دەستیپێکردووە، بەڵام قوتابییان لەم هەفتەیەدا، یەک رۆژ دەچنە قوتابخانە و بەشێوەی رووبەڕوو لەگەڵ مامۆستاکانیان وانە دەخوێنن.
هاتنی قوتابییان بۆ قوتابخانە بەزۆرەملێ نییە و ئەو قوتابییەی نەیەوێت ئامادەبێت دەتوانێت هەر بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵەوە درێژە بە خوێندنەکەی بدات.
لە قوتابخانەکاندا بۆ پاراستنی دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی لە کاتی پشووەکاندا، رێوشوێنی پێویست دەگیرێتەبەر، هەروەها قوتابییەکان کراون بە دوو گرووپەوە و هەریەکەیان لە رۆژێکدا دەچن بۆ قوتابخانە.
بڕیاریشە لە هەفتەی داهاتووەوە ژمارەی رۆژەکان بکرێتە دوو رۆژ.