مەخموور
ژمارەی ئەو شۆفێرانە ٣٢ کەسە نزیکەی سێ حەفتە لەمەوبەر لە شاری موسڵ لەلایەن چەکدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، بە بارمەت گیرا بوون.
دوای ئازادکردنیان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتنە دەڤەری مەخموور و لە لایەن بەرپرسانی تورکیاوە پێشوازییان لێکرا.
ئەو شوفێرانە رۆژی ١٠ی حوزەیران لە شاری موسڵ دەستگیر کرابوون.
دوای گەیشتنیان بە مەخموور، باڵیۆزی تورکیا لە هەولێر چوو بە پیریانەوە و بەرەو هەولێر بە ڕێیان خستن.
بەگوێرەی قسەی کاربەدەستانی تورکیا کە چوون بەرەو پیری بارمتەکراوەکانەوە، ئێستا رەوشی تەندروستییان باشە و هیچ کێشەیەکیان نییە.