موسل
ئەمڕۆ چوارشەممە ھونەرمەندی ناسراوی کورد شوان پەروەر سەردانی بەرەکانی جهنگی کرد و لە نزیکهوه پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگەی کوردستان دەربری.
شڤان پەروەر سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمهرگهی لە سێ میحوەر کرد و لە گەڵ پێشمەرگەکانی کوردستان گورانی گوت و ھەروەھا پێشمەرگە بە و سەردانەی شوان پەروەر زۆر خوشحاڵ بوون.
شڤان پەروەر لە سەردانەکەیدا لە نێو پێشمەرگە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی کرد و گوتی: "لە مێژووی کوردستان ھەمیشە پێشمەرگە سیمبولی ئازادی و کوردایەتی بووە و کورد لە مێژوودا زۆر زەحمەت و نەھامەتی بینیوە و خوشبەختانە باشە ئێستا دەولەتانی پێشکەوتوو پشتیوانی خۆیان بۆ پێشمەرگە دەردەبڕن ئەوهش سەرکەوتنە. ھەر مللەتێک نەیتوانی خاک و نیشتمانی خۆی بپارێزێ، ئەوا لە ناودەچن. ئەو ئەرکە تەنیا لە سەر شانی پێشمەرگە نییە، بەڵکو لە سەر شانی یەک بە یەکی تاکەکانی کۆمەڵگای ئێمەیە و پێش ھەموو کەسێک دەبێ خەڵک پیشتگیری پێشمەرگە بکا و دەبێ خەڵک زیاتر بە جەسارەت بن و بیر و باوەر و عەقیدەیان بەرزتر بكهن."
ھەروەھا گوتی: "پێشمەرگە وشەیەکی گەورەیە و سیمبولی ئازادی و بەرخودان و نیشتمانپهروهرییە و رێبازێکی دیرین و موقەدسە و ھەروەھا ئەگەر پێشمەرگە نەبێ ئەوا کوردستان تێک دەچێ. ئەگەر ولاتێک پێشمەرگەکانی رووبەرووی دوژمن نەوەستن ئەوا ئەو ولاته تێک دەچێ. زۆر خاکی کوردستان ھێشتا لە دەست دژمنان و ناحەزانی کوردە و دەبێ پێشمەرگە لێیانی وەربگرێ و ئەوەی ئەمڕۆ پێشمەرگە دەیکات شەڕی تێرۆریستانه."
شڤان پهروهر له بهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "من خەباتی پێشمەرگە بە دڵ پیرۆز دەکەم و ئەو وڵاتە وڵاتی ھەموومانە و ھەموو مللەتی کورد لە پشتیوانی پێشمەرگەدایە و ھەروەھا بۆ ھەر چوار پارچەی کوردستان دەڵێم كه ئەمرۆ باشووری کوردستان بنکەیەکە بۆ ھەموو کوردێک، با ئەو روناکیەی گەلی کورد بپارێزین."
پەروەر سەبارت بە شنگال و کوردە ئیزیدیەکان گوتی: "ئەوە حهفتاو دوو فهرمانه بهسهر شنگالدا دێت و ئەوهی ئێستا لە ھەموویان گەورەتر و خرابتر بوو. شنگال و کوردانی ئیزدی کۆنترین و رەسەنترین کوردن و شەرمە شنگال لە دەستی دوژمنان بێ و با ھیچ ھێز و رێخستنێکی کوردستانی ئەوە قەبوول نەکات."