لەندەن
ویلیم ھێگ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی حەفتانەی وەزارەتەکەیدا رایگەیاند: رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە نوێنەری یانزە وڵات لە لەندەن کۆدەبنەوە بۆ پشتیوانی لەگەلی سوریا.
ھێگ ھەروەھا ئاماژەی بەوە داوە بە گوێرەی رێنمایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، ھەوڵ دەدەن بە خێرایی ھەموو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی کاتی لە سوریا کۆبکەنەوە. بۆیە ھەنگاوی یەکەم دروستکرنی کۆبوونەوەی دۆستانی گەلی سوریا دەبێ لە لەندەن.