باتمان
تیمەکانی بەرگریی شارستانی لەشاری (باتمان) خەریکی دۆزینەوەی تەرمی کوڕێکی گەنج بوون لەبنی ئاودا لەڕووبارێکی ئەو شارە، بەڵام لەبنی ئاودا زانییان ئوتۆمبیلێکیش لەوێ ژێر ئاوکەوتووە.
دوای دەرھێنانەوەی ئوتۆمبیلەکە دەرکەوت تەرمی حەوت کەسی تێدایە، لەدادپزیشکی شاری دیاربەکر توێکاری پزیشکیان بۆ ئەنجامدراو بەگوێرەی ناسنامەکانیان روون بووەوە خەڵکی وڵاتی سوریان.
دادپزیشکی دیاربەکر ناسنامەی خنکاوەکانی بەمجۆرە ئاشکراکردووە (ئەحمەد عوسمان، شاھید ئەلمستەفا، مریەم ئەلمستەفا، ئەیاد ئەلمستەفا، مەیادە ئەلمستەفا، شازیە ئەلسەعید و یوسرا محەمەد).
ئەو کوڕە گەنجەی لەنێو رووبارەکەدا خنکاوەو تیمەکان بۆی گەڕاون، بەھۆی راوە ماسی چووەتە ئەو شوێنەو لەئاکامدا خنکاوە.