دیاربه‌كر
وه‌ك ده‌ربرینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی و به‌نداو له‌ناوچه‌كه‌یاندا، گروپێك له خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی لجێی سه‌ربه دیار به‌كر خۆپیشاندانیان ساز كرد.
خۆپیشانده‌ران ڕێگای سه‌ره‌كی دیاربه‌كر - بینگۆلیان داخست و ڕێگای هاتوچۆی وشكانیان په‌كخست.
له‌به‌رامبه‌ردا هیزیكی ئاسایش ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه كرا، له ئیستاشدا گفتوگۆ له نێوان ئه‌و هێزه و خۆپیشانده‌ران به‌رده‌وامه بۆ كردنه‌وه‌ی ڕێگاكه.