وان
دادگای کۆنی پارێزگاری وڵاتی توركیا لە شاری دیاربەکر دۆسیەیەکی بۆ داواکاری گشتی نارد بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی بانی سندوسی، کە تێدا کوشتارەکەی ئەو رووداوە لە لایەن چەکدارانی پەکەکەوە ئەنجام دراوە.
قەدری جیھان لە ساڵی ٢٠١٠ لە پەکەکە رای کرد و تەسلیمی ھێزەکانی ئاسایشی توركیا بوو و پاشان بۆ بەندیخانەی داخراوی دیاربەکر ناردرا، دانی بەوە نا کە لە ١٨ی تەمموزی ساڵی ١٩٩٣ ئەو رووداوە لە لایەن پەکەکەوە ئەنجام درا.
جەیهان لەوتەکانیدا ئاشکرای کردبوو کە "لە مانگی تەمموز ھێرشی کرایە سەر بانی سندوسی شارۆچکەی باخچەسەرای سەر بە شاری وان، لەم ھێرشەد ٢٠ تا ٢٥ ھاوڵاتی کوژران. زانیاری پێگەیشت کە پیلانی کوشتارەکە لە لایەن ئەندامی پەکەکە عەلی کجی ئەنجام درا. لەبەر زۆری کوژرانی خەڵکی سڤیل پەکەکە ئەم رووداوەکەی قەبول نەکرد. بۆ ئەوەی خەڵک بەرامبەریان نارەزایی پێشان نەدا گوتیان ھێزەکانی ئاسایش ئەنجامی داوە."
لای خۆشییەوە سەباحەدین سامسا کە دایکی حوری سامسایە و لە رووداوەکەی سندوس گیانی لەدەست دا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرای کرد کە ئازارەکانی٢١ ساڵ لەمەوبەر تا وەکو ئێستا ھەستی پێدەکەن داوا دەکا کە بکەری ئەم کردەوەیە دەسگیر بکرێن ببردرێنە بەردەم دادگا.
سامسا جەختی لەوە کردەوە کە لەو بانە خەڵک بۆ دابینکردنی پێداویستی زستان لە گەڵ خێزانەکەی ١٠ خێزانی دیکە ھەبوون کە چوار پێنج مانگ لەو بانە ژیانیان بە سەر دەبرد.
لە رووداوەکەی بانی سندوسی شارۆچکەی موكس-ی پارێزگای وان کە لە شەوی ١٨ تەمموزی ساڵی ١٩٩٣ لە لایەن گرۆپێکی چەکدار روویدا لە ئاکامدا ٢٤ کەس کە ١٤یان منداڵ بوو، گیانی لەدەست دا و ٤ کەسیش رزگار بوون.
دادگای کۆنی پارێزگاری وڵات لە شاری دیاربەکر دۆسیەیەکی بۆ داواکاری گشتی نارد بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە.