شڕنەخ
لە شارۆچكەی جزیر-ی شڕنەخ بە بیانووی لابردنی پەیكەری ئەندامە باڵا كوژراوەكەی پەكەكە خۆپێشاندان ساز كرا.
گروپێك كە دەموچاوی خۆیان بە دەمامك پێچابوو لە گۆڕەپانی عومەر كەباك لە شڕنەخ بە تەنەكە خۆڵ و تایەی ئۆتۆمبێل رێگایان داخست و بە بەرد و كۆكتێل مۆلۆتۆف ھێرشیان كردە سەر پۆلیس. دوای وەڵامدانەوەی ھێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسكرێژ گروپەكە بە شەقامەكانی شارۆچكەكە بڵاوەیان كرد.
ھەروەھا لە شارۆچكەی جزرە گروپێك لە سەر شەقامی سەرەكی دەستیان بە پشكنینی ناسنامەی ئەو ھاوڵاتیانە كرد كە بە رێگاكەدا تێپەر دەبوون.
دواتر تیمەكانی پۆلیس ھۆشداریان دایە گروپەكە كە بڵاوە بە خۆپێشاندانەكە بێنن، لە بەرامبەردا گروپەكە بە كۆتێل مۆلۆتۆف و یاری ئاگرینەوە ھێرشیان كردە سەر پۆلیس. لە وەڵامدا هێزە ئەمنییەكان بە گازی فرمێسك رێژ و ئاوی توند وەڵامی خۆپێشاندەرانیان داوە.