واشنتۆن
جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە لێدوانێکی چاپەمەنیدا گوتی: "لەسەر داوای حکومەتی عێراق فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە نزیک بەنداوی حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار ھێرشێکی ئاسمانییان بۆ سەر مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە."
کێربی له بهردهوامی قسهكانیدا گوتی: "بۆ لەناوبردنی ھەڕەشەی تیرۆریستان بووە و بە ھاوکاری حکومەتی بەغدا و ھۆزە عەرەبە سوننەکانی ناوچەکە، بە مەبەستی پاراستنی کارمەندە ئەمریکاییەکان، پشتگیری کردن لە ھەوڵە مرۆییەکان و پشتگیری کردن لە سوپای عێراق، ئەو ھێرشە ئەنجامدراوە."
کێربی ھەروەھا جەختی لەوە کردەوە ئەگەر سوپای عێراق یا ھۆزە عەرەبە سوننەکان پێویستیان پێ بێ یا داوا بکەن، ئەوا سوپای ئەمریکا بەردەوام دەبێ لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی لەو چەشنە، بەنداوی حەدیسەش یەک لە سەرچاوە گرنگەکانی دابینکردنی ئاو و کارەبای ملیۆنهھا عێراقییە و بە ھۆی کێشە یا ھەر جۆرە کارەستاێک کە لەو بەنداوە رووبدات، ئەگەری ئەوە ھەیە کە بە ملیۆنهھا خهڵك له عێراق گیان لەدەست بدەن. تێکدانی ئەو بەنداوە تەنیا ھەڕەشە نییە بۆ سەر بەغدا، بەڵکو ھاوکات ھەڕەشەیە بۆ سەر کارمەندە ئەمریکییەکان لە عێراق."