ئورفا
شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی یەكینەكانی پاراستنی گەل و چه‌كدارانی سه‌ربه رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش له ناوه‌ندی كۆبانێ، بەچڕی به‌رده‌وامه.
توندی پێكدادانه‌كان كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه له ناوچه‌كه‌دا به‌رده‌وامه جاروبار كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌تی له ده‌وروبه‌ری ده‌روازه‌ی مورشیدپنار لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ به چه‌كی سووك ته‌قه له یه‌كتر ده‌كه‌ن.
گرووپێك، كه له ژماره‌یه‌كی كه‌م خه‌ڵك پێك دێت به به‌كارهێنانی په‌ڕۆ هه‌وڵ ده‌دات له نێوان بیناكاندا په‌رده دروست بكات.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیش بهسەرپەرەشتی ئه‌مریكا، خۆرئاوای ده‌روازه سنوورییهكهیانی بۆردومان كرد، ئه‌مه له كاتێكدایه هێزه‌کانی تەناهیی توركیا به‌رده‌وامن له رەچاو کردنی رێوشوێنی ئه‌منی له‌سه‌ر سنووره‌كان.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ كۆبانێ نێردراون له‌سه‌ر سنووری توركیا له چاوه‌ڕوانیدان بۆ چوونه نێو كۆبانێ.