کەرەمان
کارەکانی تیمی فریاکەوتن و ھاوکاری بۆ رزگارکردنی ئەوکرێکارانەی لە کانە خەڵوزەکە گیریان خواردوە بەردەوامە کە بە ھۆی ھێرشی ئاوەوە روویداوە. وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتیەکانی تورکیا تانەر یڵدز و چەند وەزیر و بەرپرسێکی ئەو وڵاتە لە نزیکەوە چاودێری کارەکان دەکەن لە شوێنی رووداوەکە.
یڵدز لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە گیرخواردوانی کرێکارانی کانە خەڵوزەکە گوتی "١٨ کرێکارمان گیریان خواردە و ئیتر دەبێ بڵێم کە ئومێدمان کەم بووەتەوە".
بە درێژایی شەو تیمەکان لە کانەکە بەدەوام بوون لەکارەکانیان بۆ دەرھێنانەوەی ئاو، ھەروەھا بەھۆی داڕمانەوە لە چەند شوێنێک کارەکان سەختتر بووە.
یەکێک لە کرێکارەکانی کانە خەڵوزەکە، کە لە ئێستادا لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاری ھەوڵی رزگارکردنی ھاوڕێکانی دەدا بەناوی عەلی ئەسڵان لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی "لە ھەندێک شوێنی کانەکە جاروبار داڕمان روو دەدا، دوای پاک کردنەوەی ئەو شوێنانە جووڵە دەکەین، ئاوەکە کەم دەبێتەوە بەڵام ھێشتا ماوە، لەم کانە خەڵوزەدا کار دەکەم، بۆ ھاوکاری تیمەکان لێرەم، ئەگەر خۆم لە ناوەوە نەبم ھاوڕێکانم لەوێن، جیاوازی نییە، لە کاتی رووداوەکە کرێکاران سەرقاڵی نان خواردن بوون، لەوکاتەی نانمان دەخوارد لەناکاو ئاو ھاتە ژوورەوە و ئەوان نەیانتوانی بێنە دەرەوە، کاری خوایە، بەڵام ئەگەر نانەکە لە دەرەوەی کانەکە بخورابایە بەو شێوەیە نەدەبوو، ئێمە لە ئێستادا ئومێدمان ھەیە، بەردەوام دەبین لە کارەکانمان".