حەلەب
تیمەکانی ئاژانسی AA وێنەی ئەو نەخۆشخانەیان تۆمارکردوە کەلەلایەن ھێزەکانی ئازادیخوازان کۆنتڕۆڵ کراوە، بەشێکی ئەو نەخۆشخانەیە کاول بووە.
لەلێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو یەکێک لە ئەفسەرەکانی ئۆپۆزسیۆن بەناوی مودار نەجیر ئەبوبەکر گوتی: "دەستمان بەسەر نەخۆشخانەی قەندیگرت، دوای ئەویش دەست بەسەر بەندیخانەی ناوەندیی حەلەبدا دەگرین.
لە گوتەکانیدا ئەبوبەکر ئاماژەی بەگرتنی نەخۆشخانەی ئەلكندی کرد و رایگەیاند تەنیا بەندیخانەی حەلەب ماوە لە ناوچەی باکوری حەلەبدەستی بەسەردا بگرین، تەنیا ئەو ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی سوپای رژێمدا ماوەتەوە.
گوتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکەمان بەھاوبەشی لەگەڵ بەرەی ئیسلامی و بەرەی نوسڕە و بزوتنەوەی فەجرولشام ئەنجام دا، دوو جار لەسەر یەک لەرێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشمان کردە سەریان.
ئەبوبەکر گوتی: ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن پێشڕەوییان کردووە و ئۆپەراسیۆنی تازە ئەنجام دەدەین. لەکاتی دەسپێکردنی گەمارۆکەمان بۆ گرتنەوەی نەخۆشخانەکە ١٥٠ کەسمان لەدەست داوە، کە سەر بە ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنن.
ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن دوێنی توانییان نەخۆشخانەی ئەلكندی لەژێر دەسەڵاتی رژێم رزگار بکەن، کە ماوەی ساڵێکە لەلایەن رژێمی سوپاوە وەک مۆڵگەی سەربازی و بەندیخانە بەکار دەھێنرێ، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا ٨٠ سەربازی رژێم کوژراون.