ئەنقەرە
بەرپرسێکی ئاسایشی ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەناوی ھاکان ی. بەکوژراوی لەبەردەم ماڵەکەیدا دۆزرایەوە، کە گوللەیەک بەر سەری کەوتووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست کەوتوون، تەرمی بەرپرس لە بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەنقەرە ھاکان ی. بە کوژراوی لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتیەکەی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی دیکمەن لە ئەنقەرە، دۆزراوەتەوە، بەھۆی گوللەیەک کە بەر سەری کەوتووە گیانی لەدەست داوە.
ھاکان ی. بەرێوەبەری بەشی بەرەنگاربوونەوەی لقی قاچاخچێتیی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە بوو، لە گۆڕانکاریەکانی ئەم دوواییەی پۆستەکانی ئاسایشدا ناوی نەھاتووە.
ھاکان ی. ماوەیەکە لەژێر چاودێریی تەندروستیی پزیشکی دەروونی بوو، خاوەنی ٢ منداڵە.