پاریس
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د كایا 14 ساڵ پێش ئێستا به‌هۆی جەڵتەی دڵه‌وه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی پێرلاشز له پاریس به‌بۆنه‌ی 14همین ساڵیادی كۆچی دوایی مه‌راسیمێك به‌ڕێوه‌چوو کە پاش خوله‌كێك وەستان بۆ رێزنان، گۆرانییه‌كانی ئه‌حمه‌د كایا وترایه‌وه.
گوڵتان كایا هاوسه‌ری ئه‌حمه‌د كایا پاش دانانی گوڵ له‌سه‌ر مه‌زاری هاوسه‌ره‌كه‌ی وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه دڵخۆشه به سه‌ردانی ئه‌م خه‌ڵكه و ئەم یاد کردنەوە هێزی پێ دەبەخشێت.
گوڵتان كایا گوتی:
"دیتنی ئێوه هه‌موو ساڵێك له‌م شوێنه بووەته سەرچاوەی هێزبەخشینم، 14 ساڵ ته‌واو بوو، به‌داخه‌وه ئازاربه‌خشه به‌وه‌ی كه هیچ پێشكه‌وتنێك نه‌بینراوه سەبارەت به‌و بابه‌تانه‌ی كه ئه‌حمه‌د كایا له پێناویدا دووره وڵات بوو، ته‌نها رێگه‌یه‌كی زۆر كورت له ماوه‌ی 14 ساڵ تێپه‌ڕ كراوه و به‌داخه‌وه له‌م سه‌ده نوێیه‌دا هیچ پێشهاته‌یه‌كی نوێ وه‌ك مافی كورد نه‌هاتووەته دی".