Ercan Çakar
23 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 23 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ -
یارییەکانی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی خولی تورکیا بۆ تۆپی سەبەتە (Basketbol Süper Ligi) لە ١٣ هۆڵی وەرزشیی ئەنجام دەدرێن.
هۆڵی وەرزشیی سینان ئەردەم کە میوانداری یارییەکانی ئانادۆڵو ئەفەس و گالاتاسارای نەف دەکات، هۆڵێکە توانای لەخۆگرنتی زۆرترین جەماوەری هەیە.
هۆڵی وەرزشیی سینان ئەردەم کە گەورەترین هۆڵی وەرزشیی تورکیایە، میوانداری پاڵەوانێتیی جیهانی تۆپی سەبەتەی ٢٠١٠ و یارییەکانی پاڵەوانێتی تۆپی سەبەتەی ئەورووپا ٢٠١٧ی کردووە، لەگەڵ یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی ٢٠١٢ و ٢٠١٧ی لیگی ئەورووپا.
یارییەکانی تۆپی سەبەتە لەنێوان ئانادۆڵو ئەفەس و گالاتاسارای نەف لە خولی تورکیا بۆ تۆپی سەبەتە (Basketbol Süper Ligi) و جامی ئەورووپا لەم هۆڵەدا بەڕێوەدەچێت کە توانای لە خۆگرتنی ١٦ هەزار کەسی هەیە.
- هۆڵی چالاکییە و وەرزشییەکانی ئولکەر لە پلەی دووەمدایە
لە ریزبەندی هۆڵەکان بۆ توانای لە خۆگرتنی جەماوەر لە یارییەکانی وەرزی نوێدا، هۆڵی چالاکییە و وەرزشییەکانی ئولکەر لە پلەی دووەمدایە.
ئەو هۆڵەی یارییەکانی نێوان فەنەرباهچە بەکۆ و باهچەشەهیر کۆلێجی تیادا دەکرێت، توانای لەخۆ گرتنی ١٢ هەزار و ٦٨٧ کەسی هەیە.
هۆڵی وەرزشیی ئەنقەرە کە یارییەکانی تورک تیلیکۆم و ئۆ جی ئێم ئۆرمانسپۆر تیادا ساز دەکرێت لە پلەی سێیەمدایە کە توانای لەخۆگرتنی نۆ هەزار و ٩٨٤ کەسی هەیە.
- هۆڵەکان و تواناکانیان
ئەو هۆڵانەی یارییەکانی وەرزی ٢٠٢١-٢٠٢٢ی خولی تورکیا بۆ تۆپی سەبەتە (Basketbol Süper Ligi)یان تیادا ساز دەکرێت و تواناکانیان؛ بەم شێوەیەی خوارەوەن:
| یانەکان | هۆڵ | توانا |
| ئانادۆڵو ئەفەس و گالاتاسارای نەف | سینان ئەردەم | ١٦٠٠٠ |
| فەنەرباهچە بەکۆ و باهچەشەهیر کۆلێجی | هۆڵی چالاکی و وەرزشیی ئولکەر | ١٢٦٨٧ |
| توک تیلیکۆم | ئەنقەرە | ٩٩٨٤ |
تۆفاش، فرۆتی ئێکسترا بورساسپۆر | تۆفاش | ٥٧٥٠ |
| عەنتاب باسکێتبۆڵ | شاهینبەی | ٥٥٠٠ |
| پنار کارشییاکا | مستەفا کەمال ئەتاتورک کارشییاکا | ٤٨٠٠ |
یوکاتەل مەرکەزئەفەندی بەلەدیەسی باسکە | پاموکالە یونیڤێرسیتی | ٤٠٠ |
داروشافاکا | داروشافاکا ئایهان شاهەنک | ٣٥٠٩ |
بەشکتاش ئیکریپێکس
| هۆلی وەرزشیی و رۆشنبیریی ئاکاتلار | ٢٨٩٠ |
ئێه دی ئای سیگۆرتا ئافیۆن بەلەدیەسپۆر | پرۆفیسۆر د. وەیسەل ئەرئۆغڵو | ٢٨٣٣ |
بویوکچەکمەچە باسکەتبۆڵ | گازانفەر بیلگە | ٢٥٠٠ |
عەلی ئاغا پەکتیمسپۆر | ئەنکا | ٢٥٠٠ |
سەمت٧٧ یاڵۆڤا سپۆر | ٩٠. ساڵ | ٢٠٠ |