Fatih Erel
26 حوزەیران 2022•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2022
ئیستانبوڵ - AA
سیدنی ماکلۆگلین، یاریزانی راکردنی ئەمریکی بووە براوەی ژمارەی پێوانەیی بۆ کێبڕکێی راکردن.
ماکلۆگلین، لە کێبڕکێی راکردنی ٤٠٠ مەتری ئافرەتان کە لە شاری یوجینی سەر بە ویلایەتی ئۆریگۆنی ئەمریکا، ئەنجامدرا، توانی ماوەکە بە ٥١،٤٦ چرکە ببڕێت، بەمەش نازناوی پاڵەوانی کێبڕکێکەی بردەوە.
ساڵی رابردووش لە میانەی ئۆڵۆمپیاتەکانی تۆکیۆدا ماکلۆگلینی تەمەن ٢٢ ساڵ، بە ٥١،٤٦ چرکە ماوەی ٤٠٠ مەتری بڕی، بەڵام ئەمساڵ توانی ئەو ریکۆردەش بشکێنێت و ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆمار بکات.