Emrah Oktay
03 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبوڵ-AA
مه‌له‌وانی هه‌ڵبژارده‌ی توركیا، ڤیكتۆریا زه‌ینه‌ب گونه‌ش، له پاڵه‌وانێتیی مه‌له‌وانیی كورت مه‌ودای ٤٠٠ مه‌تری ئه‌ورووپادا، له‌سه‌ر ئاستی تاك میدالیای ئاڵتوونی برده‌وه و یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتیی مه‌له‌وانیی له‌سه‌ر ئاستی پێگه‌یشتووان بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی برده‌وه.
له پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا كه له شاری كازان به‌ڕێوه‌چوو، ڤیكتۆریا زه‌ینه‌ب گونه‌ش، له پاڵه‌وانێتیی مه‌له‌وانیی كورت مه‌ودای ٤٠٠ مه‌تریی تێكه‌ڵاو له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌سدا، دوای بڕینی ماوه‌كه به ٤،٣٠،٤٥ خولهك، توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت. به‌و شێوه‌یه‌ش یه‌كه‌م پاڵه‌وانێتیی مه‌له‌وانیی له‌سه‌ر ئاستی پێگه‌یشتووان بۆ هه‌ڵبژارده‌ی توركیا برده‌وه.