Osman Bilgin, Bestami Bodruk, Mehmet Sıddık Kaya, Aydın Arik
03 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2026
ئاپۆڕای دانیشتووانی دیاربەکر بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لە یاریزانانی یانەی ئامەدسپۆرت کرد.
لە ٣٨هەمین و دوایین هەفتەی خولی پلە یەکی ترێندیۆڵدا، یانەی ئامەد سپۆرت كه بووە میوانی ئەلاگۆز هۆڵدینگ ئیغدر ئێف كهی و، یارییەکە بە ئەنجامی ٣-٣ بەرامبەر بوون، وەرزی ئاسایی لە پلەی دووەمدا تەواو کرد و سەرکەوت بۆ سوپەر لیگ.
لایەنگرانی یانەکە بە بەدەستگرتنی لافیتە و ئاڵای یانەکەیان، لە بەردەم فڕۆکەخانەی شارەکەیان پێشوازییان لە یاریزانان کرد کە لە ئەلازیغەوە دەگەڕانەوە.
لەبەردەم فڕۆکەخانە، ئۆتۆمبێل و خەڵکانێکی زۆر بۆ پێشوازی لە یانەکە وەستابوون و دوای تێپەڕینیان بەرەوە پارکی نەورۆز ڕۆیشتن.
یاریزانانی ئامەدسپۆرتیش، سڵاویان دایە لایەنگرانی یانەکەیان کە بە بۆنەی سەرکەوتنیان هۆتافیان دەکێشا.