ئەنقەرە
راھێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی (ئارسن فینگر) بۆ تازەکردنەوەی بۆندەکەی بۆ سێ وەرزی دیکە، داوای ٢٤ جونەی ئیستەرلینی لە یانەکەی کرد.
رۆژنامەی (دەیلی مەیل)ی ئینگلیزی بڵاوی کردەوە "لە بەرامبەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی، بڕی ٢٤ ملیۆن جونەی لەلایەن یانەی ئارسناڵەوە بۆ راھێنەرە فەرەنسییەکە ئامادە کراوە".
فینگەر لەبارەی نوێکردنەوەی بۆندەکەیەوە بە میدیا ئینگلیزییەکانی گوتووە "١٧ ساڵە راھێنەری یانەی ئارسناڵم. ئەوە ماوەیەکی کەم نییە و بەجێھێشتنیشی ئاسان نییە. دەمەوێ کاری باشتر بکەم و لەگەڵ ئارسناڵ بەردەوام بم".
ئارسن فینگەری فەرەنسی، لە ساڵی ١٩٨١ دەستی بە کاری راھێنەری کردووە. راھێنانی بە چەندین یانەی وەک (نانسیی، مۆناکۆ، ناگۆیا گرامبوس) کردووە. لەساڵی ١٩٩٦ەوە تا ئێستا راھێنەری یانەی ئارسناڵی ئینگلیزییە.