بەلیگراد
لە سربیا لە ھەڵمەتێکی بەرەنگاریکردنی قاچاخیکردن بە مرۆڤدا ١٠ کەس بە تۆمەتی بە نایاسایی گواستنەوەی ھاوڵاتیانی سوری بۆ ئەوروپا دەستگیرکران.
لە روونکردنەوەیەکی مەکتەبی پەیوەندی و راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆیی (سربیا)دا ھاتووە، پۆلیسی بەرەنگاریکردنی تاوانە رێکخراوەکانی سەر بە ئاسایشی گشتیی سربیا، ئۆپەراسیۆنێکی دژ بە رێکخراوێکی قاچاخچی ئەنجامدا، تێیدا ١٠ کەس گیران کە ھاوڵاتیانی سوریا بە ٢-٣ ھەزار یورۆ بە رێگای نایاسایی دەبەنە وڵاتانی ئەوروپا.
مانگی رابڕدوو لە ھەڵمەتێکی ھاوبەشی سربیا و ھەنگاریادا ٩ ھاوڵاتیی سوریا بە تۆمەتی ھاتن بۆ ناو ھەنگاریا بەشێوەیەکی نایاسایی، دەستگیرکران.