قاھیرە
ھەردوو حکومەتی میسر و کوێت رێکەوتنامەیەکیان ئیمزا کرد، بەوپێیە کوێت بڕی ١٠٨ ملیۆن دۆلار قەرز دەداتە میسر.
زیاد بەھائەدین جگێری سەرۆکوەزیری میسر و وەزیری کاروباری نێودەوڵەتی، دوای ئیمزاکردنی رێکەوتنامەکە باسی لەوە کرد ئەو پارەیە لە ماوەی بیست ساڵدا دەدرێتەوە.
عەبدولوەھاب بەدر بەرێوەبەری گشتیی فۆنی گەشەپێدانی کوەیت رایگەیاند، ئەم پارەیە وەک یارمەتی دەدەینە حکومەتی میسر بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییە گشتیەکانی وەک ئاو، کارەبا، وزە و پیشەسازی پێ دابین بکا.
ھەروەھا گوتی، کوێت گەورەترین پرۆژەی وەبەرھێنان لە سینا ئەنجام دەدا و ٤٠٠ ھەزار دۆنم زەوی دەکاتە کشتوکاڵ.
دوای کودەتا سەربازیەکەی میسر لە سەرەتای تەمموزی رابردوو، تائێستا کوێت بری ٤ میلیار دۆلار یارمەتیی میسری داوە.