دیاربەکر
لە چوارچێوەی ھەڵمەتی ھاوبەشی جەندرمە و ھێزە ئاسایشپارێزەکانی تورکیا و بە ھاوکاری فرۆکەی سەر بە ھێزە ئاسمانیەکان، چەندین گورزی گەورە لە پرۆسەی بازرگانیکرن بە مادە ھۆشبەرەکانەوە دراوە .
لە ڕێگەی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانەوە ناوبەناو شوێنی چاندنی ئەو ماددە ھۆشبەرانە دەستنیشان دەکرێ و ھێزە ئاسایشپارێزەکانیش لەکاتی ھەڵمەتەکانیان بۆناو زەوی و زارەکان، تۆوی ماددەی ھۆشبەرەکانیان دۆزیوەتەوە .
پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر حسێن شێخانلی ئۆغڵو مامۆستای زانکۆی دیجلە لە دیاربەکر ئاشکرای دەکات دوای دەستپێکردنی قۆناغی ئاشتی، خۆشگوزەرانی باڵی بەسەر ناوچەکەدا کێشاوە و لە ئێستادا ھێزە ئەمنیەکان کاری خۆیان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ماددەی ھۆشبەر چڕکردۆتەوە.
ئاشکراشیکرد لە ماوەی ٥ ساڵی رابردوودا و بەھۆی ئەم ئۆپەراسیۆنانەوە بڕێکی زۆر لە ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە و ئەمەش بۆتە ھۆکارێک ئەو ماددەیە لە تورکیا کەم ببێتەوە.
ھەروەک شێخانلی ئۆغڵو ئاماژەی بەوەش کرد ئەو کەس و گروپانەی بارزگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە دەکەن، ھەموو ھەوڵێکیان خستۆتەگەڕ بۆئەوەی قۆناغی ئاشتی سەرنەگرێت بۆئەوەی چیتر زیانیان پێنەگات.