دیاربەکر
بەڕێوەبەری ئەنستیتیوتی زمان و زاراوە جیاوازەکان پرۆفیسۆر (قەدری یەلدڕم) بۆ AA رایگەیاند، پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن ئەگەر بنەماکانی بەباشی دابمەزرێن، ھەنگاوێکی گرنگە لە پرۆسەی ئاشتیدا.
یەلدڕم گوتی "ئێمە دەبێ ئەم پاکێجە بەڕێوە ببەین و رێکی بخەین، زۆربەی ماڵە کوردەکان کێشەی ئابورییان ھەیە و منداڵەکانیان ناتوانن لە قوتابخانە تایبەتەکان بخۆێنن، دەبێ حکومەتی تورکیا دەرفەتی خۆێندن فراوانتر بکات و زمان و زاراوەکانی جیاوازیش وەک زمانی تورکی گرنگی پێ بدرێ".
یەلدڕم ئاماژەی بەوە کرد، خۆێندکاران دوای تەواوکردنی زمان لە چ زانکۆیەک پەروەردە دەکرێن و چ کارێک دەکەن، ھەروەھا زمان لاپەڕەیەکی نەتەوەییە و شەرەفێکە، بەڵام دەبێ سوودێکیشی ھەبێ بۆ ژیان، وەکو کارکردن لە بەشی کوردی ئاژانسی ئانادوڵو پێویستە چەند زمانێک بزانی بەتایبەتی کوردی، ئەوەیش وا دەکا ئێمە ھەست بەوە بکەین کە زمانی کوردیش سوودی ھەیە.