قەیسەری
ژنانی سەرپۆش بەسەری تورکیا، بەتایبەت ئەوانەی کارمەندی دەزگا فەرمییەکانی حکومەتن، خۆشحاڵی خۆیان بەرامبەر پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن دەردەبڕن و دەڵێن ھەڵوەشاندنەوە قەدەغە کردنی سەرپۆش ھەنگاوێکی زۆر گرنگە.
شەریفە ئەفە کە پیشەی پەرەستارە و بەھۆی سەرپۆشەوە ساڵی ١٩٩٨ لە کۆلێژی پزشکی زانکۆی ئەرجیش دەرکراوە، بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی "من تەنیا لەبەر بیروڕای ئاینیی خۆم سەرم داپۆشیبوو، ھیچ مەرامێکی سیاسیم نەبوو، کەچی بەرپرسانی زانکۆ بەسەردادانی سەرپۆشیان قبوڵ نەکرد و بە دەرکردن لە دەزگا فەرمییەکانی حکومەت سزایان دام".
شەریفە ئەفە ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی ١٥ساڵی رابردوو بەھۆی قەدەغەبوونی سەرپۆشەوە ناھەقیی زۆری بینیوە و گوتی "ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی سەرپۆش لە نێو پاکێجی دیموکراتیزاسیۆنی تورکیادا ھەنگاوێکی زۆر گرنگ و باشە. ئەو بڕیارە دەبێتە مایەی گۆڕانکاری لە ژیانی خەڵکدا و خەڵکیش بەوە زۆر خۆشحاڵە".