ئەنقەرە
سوپای تورکیا لە ڕاگەیاندنێکیدا سەبارەت بەژمارەی ئەفسەر و سەربازەکانی ئاشکرای کرد، سوپا بەگشتی ٦٤٧ ھەزار و ٥٨٣ ئەندامی (سەربازی و مەدەنی) ھەیە، لەوانە ٣٤٧ ژەنڕاڵ و ٣٩ ھەزار و ٤٥١ ئەفسەر و ھەزار و ٨٩٣ سەرئەفسەر.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندنە کە لەسایتی سەرۆکایەتیی ئەرکانی سوپای تورکیا بڵاو کراوەتەوە، سوپای تورکیا زانیاری لەبارەی ژمارەی ئەندامانی سوپا لە ھەرسێ ھێزی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی بڵاو کردۆتەوە.
بەوپێیە ھێزی فەرماندەیی ئەرکانی سوپا ٣١٤ ژەنراڵی ھێزی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی ھەیە، ٣٢ ژەنراڵی جەندرمە و ١ ژەنراڵ لە فەرماندەیی ئاسایشی کەنار دەریا ١، کۆی گشتی ٣٤٧ ژەنراڵ و ئەمیراڵ ھەن.
ھێزی فەرماندەیی بەھەر سێ بەشیەوە لە ٢٥٩ ھەزار و ٢٨٢ توخمی سەربازی پێکدێ، لەگەڵ ١١٨ ھەزار و ٢٧٠ کەس لە ھێزی فەرماندەیی جەندەرمە، ١٨٠٠ کەس لە ئاسایشی کەنار دەریا، کۆی گشتی دەبێتە ٣٧٩ ھەزار و ٣٥٢ کەس.
ھەروەھا لە سوپاشدا ھەزار و ٨٩٣ سەرئەفسەر بەگرێبەست کار دەکەن.
سوپای تورکیا بە توخمە سەربازی و مەدەنیەکانیەوە لە ٦٤٧ ھەزار و ٥٨٣ کەس پێکدێ.