ئیستەنبوڵ
لە لێدوانێکی بۆ میدیاکانی ئیتاڵی سەرۆکی دووەمی یانەی میلانی ئیتاڵیا ئەدریانۆ گالیانی ئاماژەی بە مانەوەی ماریۆ بالۆتێڵی گۆڵچی یانهكهی کرد کە سەبارەت بە مانەوە یان نەمانەوەی لە راگەیاندنەکان بۆتە جێگای باس و دەنگۆ رۆیشتنی بۆ یانەیەکی دیکە بڵاو بوەتەوە.
گالیانی گوتی: "ماریۆ لە میلان دەیمێنێتەوە، بەدڵنیاییەوە لە بازاڕی گواستنەوەدا شتێک نیە کە سەد لە سەد بێ، بەڵام دەتوانم بڵێم کەلە سهدا نهوهد و نۆ له یانهكهمان دەمێنێتەوە."
ئەدریانۆ گالیانی سەبارەت بە کارەکانی گواستنەوەی یاریزان بۆ میلان گوتی: "یاریزان ئەلێسسیۆ کرێکی و جۆیل کامپیبل خاوەنی تایبەتمەندین کە لەگەڵ یانەکەمان دەگونجێ، بەڵام لە باسی ئێمەدا یاریزانی دیکەش ھەیە، دیدارەکان بەردەوامە."
لە لیدوانەکەی بۆ راگەیاندنەکانی وڵاتەکەی گالیانی باسی لە داواکاری وڵاتەکەی و ئەمریکای بۆ گواستنەوەی رۆبینیۆیی گۆڵچی بەرازیلی کە لە ئێستادا باس لە واز ھێنانی لە یانەکەی دەکا و گوتی: "کێشە لە بارەی داواکاری پارە ھەیە کە یاریزان داوایکردووە، بەڵام لە حەفتەی داھاتوو لەبارەی گواستنەوەی یەکلایی دەبینەوە."