ئیستانبوڵ
گیونەشتەکین لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند کە لە چوارچێوەی کارێکی ھەماھەنگی ھونەریدا لە نیۆرک یەکەم پیشانگای خۆی لە گالەری (ماڕڵبۆڕۆ) لە رێکەوتی ٢٦ی تشرینی یەکەمدا دەکاتەوە . شایەنی ئاماژەپێکردنە (گیونەشتەکین) دوای ئەم پیشانگایە خۆی ئامادە دەکات بۆ کردنەوەی دووەم پیشانگای خۆی لە گالەری ماڕڵبۆڕۆ , کە ساڵی ٢٠١٤ لە مۆناکۆ دەیکاتەوە.
لە ساڵی ١٩٤٦دا گالەری ماڕڵبۆڕۆ لە ژێر ناوی "مارڵبۆڕۆ فاین ئارتس" کرایەوە کە لە سەرەتادا بەرھەمی وێنەکێشە کلاسیکەکانی وەکو "مۆنێت, پیسسارۆ, سیسلێی, رۆنیێر, ڤان گۆگ" ھاتنە پیشاندران.
ئەم گالەرییە لە شەستەکانیشدا خاوەن ماڵیەتی خۆی نیشاندا و دەرگای واڵاکرد بۆ پیشاندانی بەرھەمی ھونەرمەندانی وەک"کاندینسکای, کورت سچویتەرس, فرانسیس باکۆن, ھێنری مۆری, جاکسن پۆلۆک, ئێگۆن سکێیل, پیکاسۆ و مارک رۆسکۆ"