ئیستانبوڵ
فیلمی (ھێزەکانی بۆشایی ئاسمان ٢٩١١) وەک یەکەم بەرھەمی ئەنیمەیشنی سێ دووری تورکی بانگێشتی (سیگراف) دەکرێت.
دەرھێنەری فیلمی ناوبراو (شاھین میکایەل دێرون) لە وۆرک شۆپێکی ٣ رۆژی دا , ھاوشانی فیلمە رێکۆرد شکێنەرەکانی جیھانی وەک "تایتانیک" و "سپایدەرمان" و "ماتریکس" , باس لە قۆناغەکانی فیلمەکە و بەکارھێنانی بەرنامەی (لایت وەیڤ) دەکات.
فیلمی (ھێزەکانی بۆشایی ئاسمان ٢٩١١) کە لە تەمموزی ٢٠١١دا دەست بە دەرھێنانی کراوە, پایزی ئەمساڵ دەبێتە میوانی شاشەکان.