مووغلا
لەژێر سەرپەرشتی مامۆستای زانکۆ (د. ئەبوزەر
کزیل) لە زانکۆی (موغلە ستکی کۆچمان) , دەستکرا بەھەڵکەندنی پەرستگای (ئێوڕۆمۆس) کە پارێزراوترین پەرستگای بانی ئانادۆڵە.
ئەوساڵ دەستکرا بە ھەڵکەندنی (ئێوڕۆمۆس) کە دەکەوێتە شارۆچکەی (سەلیمییە)ی سەر بە شاری(میلاس). ئەم شوێنەوارە لە سەدەی دووەمی پێش زاییندا بنیاتنراوە.
مامۆستای زانکۆی (موغلە ستکی کۆچمان) لە بەشی شوێنەوارناسی (د. ئەبوزەر کزیل) کە لە ھەمان کاتدا سەرپەرشتیاری ھەڵکەندنەکەیە لە روونکردنەوەیەکی بۆ رۆژنامەنووسان وتی "کاری ھەڵکەندن و گەران و بەڵگە کۆکردنەوە بەردەوام دەبێت تا سەرەتای مانگی ئەیلول". کزیل ئەم ناوچەیەی بە پارێزراوترین ئوێنەواری ئانادۆڵ وەسف کرد کە بە سەلامەتی بە ھەموو چاخە مێژووییەکاندا تێپەڕیوە و دەتوانرێت شوونی میللەتانی ژیاو لەسەر ئەم خاکە ھەڵبگیرێتەوە.
(د. ئەبوزەر کزیل) بەردەوام بوو لە وتەکانی و وتی"لە ھەڵکەندنی ٢ ساڵی یەکەمدا توانیومانە شوێنی ئامانج دەستنیشان بکەین و ھێلکاری نەخشەی شارە شوێنەوارییەکە بکێشین. ستافی ھەڵکەندنی ئەمساڵیش پێکھاتووە لە ٤٥ کەس کە ئەمساڵ لە ٣ خاڵی جیاواز دەستیان بە ھەڵکەندن کردووە.
ئەمساڵ کاروبارەکان چڕترن بە بەراورد لەگەڵ ساڵانیتر و لە پانتایی نێکرۆپۆلی باشووردا ئاسەواری شانۆگەری و ئاگۆڕا دۆزرانەوە. ھەروەھا چەند مەزارێک دۆزرانەوە کە مێژووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمێکی زووتر, وە ھەڵکەندنیش بەردەوامی ھەیە.
(د. ئەبوزەر کزیل) کە ئامانجی سەرەکی کارەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی قۆناغەکانی ژیانی مرۆڤی ئەوکاتە گەڕاندەوە وتی"لێکۆڵینەوە لەسەر گۆڕانکارییەکان دەکەین بە بەراوردکردنیان لەگەڵ مێژوو ئەویش بە ھۆی گەڕاندنەوەی شوێنەوارەکە بۆ شێوەیەکی نزیک لە ئۆرژینالەکەی. بەم شێوەیە دەتوانین فۆرمێکی کۆن دەستەبەربکەین لەڕووی شوێنەوارناسی و کەلتووری و گەشتیاری.
شایەنی ئاماژەێکردنە ھەڵکەندنی شوێنەوارەکان دوای ئەوەی کە وەستێنرابوو لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرایەوە