چانکری
ئه‌و ئاڵا 600 ساڵییه‌ی كه له ته‌ریقه‌تی ناوبراوه‌وه ماوه‌ته‌وه , له ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی د.رفقی كامل ئورگا چانكڕی پیشاندراوه.
ئه‌و ئاڵایه له ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی د.رفقی كامل ئورگا چانكڕی پیشاندراوه , ناوی خوای گه‌وره و محمد(صلی الله علیه وسلم) و چوار خه‌لیفه و 12 ئیمام و به‌شێك له ئایه‌تی 13هه‌مینی سوره‌تی (صف) و سوره‌تی (الفاتحه) به شێوازێكی ئاوزێری نووسراوه‌ته‌وه.
یاریده‌ده‌ری پرۆفیسۆر (دكتۆر ئیبراهیم ئاكیۆڵ) له كۆلێژی ئادابی زانكۆی چانكری كاراتهكین له لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری (ئاژانسی ئانادۆڵ) وتی " ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی د.رفقی كامل ئورگا چانكڕی له‌ساڵی 2005دا له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانه‌وه كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م ناوه‌نده نزیكه‌ی 30 هه‌زار به‌ڵگه و دۆكیومێنتی به زمانی عوسمانی له‌خۆگرتووه. ئاكیۆل ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ئه‌م به‌ڵگه و دۆكیومێنتانه بۆ چانكری و توركیاش به‌هایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان هه‌یه.