ایزمیر
كۆمه‌ڵگه‌ی توركی كه رۆژانه پێویستی به 5 گرام خوێیه , سێ قاتی ئه‌م رێژه‌یه به‌كارده‌بات
له زانكۆی ئۆن دۆكوز مایس دا پرۆفیسۆر دكتۆر (مه‌حمود شاهین) كه مامۆستایه له به‌شی زانستی دڵ ئاشكرای كرد كه زۆر به‌كاربردنی خوێ ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن.
شاهین له‌پێناو ژیانێكی ته‌ندروستانه و هاوسه‌نگ, جه‌ختی له‌سه‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌مان له زۆر به‌كارهێنانی خوێ كرده‌وه‌و وتی "پێویستی هه‌ر مرۆڤێك رۆژانه به رێژه‌ی تێكرایی 5 گرام خوێیه به‌ڵام ئێمه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی توركی (15-18) گرام به‌كارده‌به‌ین. واتا پێویستی ئێمه له رۆژێكدا ته‌نها 1 كه‌وچكه چای خوێیه به‌ڵام ئێمه سێ قاتی ئه‌مه به‌كارده‌هێنین له كاتێكدا ئه‌وه ده‌بێته مایه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و مه‌ترسی دروستده‌كات له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی دڵ ".
شاهین پێشنیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی خوێی له خواردنه‌كانمان كرد و به‌م شێوه‌یه دووا " بۆ پارێزگاری كردن له ته‌ندروستیمان پێویسته خوێدانهكانمان له‌سه‌ر خوانی نانخواردن نه‌هێڵین. پێویسته خوێی كه‌متر به خواردنه‌كانماندا بكه‌ین. ماسی و سه‌وزه و پاقله‌مه‌نییه‌كان وه له‌بری نانی گه‌نم پێویسته نانی جۆ , وه له‌بری برنج ساوار بخۆین تا ته‌ندروست و هاوسه‌نگ بین.
- چێشتی توركی دۆستی دڵه
پرۆفیسۆر دكتۆر (مه‌حمود شاهین) به‌شێكی زۆری خواردنه توركییه‌كانی به دۆستی دڵ دانا و وتی "ئه‌و رۆنی زه‌یتونه‌ی له چێشتی خۆماڵی دا هه‌یه به دۆستی دڵ داده‌نرێت به‌ڵام ئێمه به رووكردنه كه‌لتووری ئه‌مریكی كه خۆراكی ئاماده‌كراوه و كالۆریێكی زۆری تێدایه خه‌ریكه دۆستایه‌تی دڵه‌كانمان و كه‌لتووری خواردنی خۆماڵی له‌ده‌ست ده‌ده‌ین.