ماردین
ئیبراهیم سینجار- شاری ماردینی که بریتییه‌له ئایین، زمانه و که‌لتوره جۆراوجۆره‌کان، به سایه‌ی ده‌سته وهستهکان ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه ده‌ستیه‌کان ده‌کات
له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی راهێنانی خه‌ڵکیی لقی ماردین کارگه سازکراون، و ئافره‌ته‌کان له‌و کارگه‌یه رێککردن و به‌رهه‌م هێنانی پۆشاکی نه‌ریتی کارده‌کان له سه‌ر پۆشاک که‌لتوری ده‌وڵه‌مه‌ندی ماردین دهنهخشێنهوه
سۆنگول بیرته‌ک سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م کارگه‌یه بۆ (ئائا) راگه‌یاند: ساڵه ده‌ستمان به‌و خه‌باته کردوه، به‌رهه‌مه‌کانمان زۆڕ به دڵی گه‌شتیاره‌کان ده‌بێت و داهاتی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌ش بۆ ئفرهتانی ره‌نجکێش و ده‌ستره‌نگین ده‌بێت
بیرته‌ک وتیشی: "به‌رهه‌مه‌کانمان به شێوه‌یه‌کێ جوان نه‌خشێنراون و ره‌نگدانه‌وه‌ی که‌لتووری ده‌وڵه‌مه‌ندی ماردینن بۆ نموونه به ره‌مزی بیر و باوه‌ڕه جیاجیاکانی خه‌ڵکی ماردینن که برتین له ئێزدی، جوله‌که، مه‌سیحی و مسوڵمانه‌کان، یان ره‌مز و ره‌نگه مللییهکانن، وه‌ک کورد، سوریانی و عه‌ره‌به‌کان که له‌م شاره ده‌ژین
ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که له‌م کارگه‌یه کارده‌که‌ن هیوایان وایه که به‌رهه‌مه‌کانیان بکه‌وێته بازاره‌کانی جیهان و شاری ماردین وه‌ک شارێکی خاوه‌ن که‌لتوری ده‌وڵه‌مه‌ند بناسێنن.